نەینەوا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری لە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: باندێكی دزیكردنیان لە كۆگا بازرگانییەكان دەستگیر كردووە. لای خۆیەوە موقەدەم ساڵح یونس وتەبێژی هەواڵگری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزێكی سەر بە هەواڵگری لە پارێزگای نەینەوا توانیویەتی باندێكی دزیكردن دەستگیربكات كە لە (هەشت) كەس پێكهاتوون، رونیشیكردەوە دەستگیركردنی ئەو باندە بە پشتبەستن بووە بە زانیاری هەواڵگری كە لە ناوچەی حەمام عەلیل دان كە دەكەوێتە 20 كیلۆمەتر لەباشوری موسڵ. وتیشی ئەو باندە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە لە كۆگ بازرگانییەكان و نوسینگەكانی ئاڵوگۆركردنی دراو، وتیشی دەستگیركراوان بۆ بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا گوازراونەتەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا و پاشان رەوانەكردنیان بۆ دادگا.