‎حاكم زاملی: دووبارەبوونەوەی بۆردومانی فڕۆکەخانە کارێکی تیرۆریستییە و دەستدرێژیە بۆ سەر سەروەری دەوڵەت

سیاسی
  • 28-01-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەئکیدیکردەوە: دووبارەبوونەوەی بۆردومانی فڕۆکەخانە کارێکی تیرۆریستییە و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری دەوڵەت.
    حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کارێکی تیرۆریستییە، بێگومان ئەو دەستدرێژییەی کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق دەبێت، داواشی لەحکومەت کرد پارێزگاری لەو جۆرە ئاسانکاریانە بکات چونکە دووبارەبوونەوەی وێنەیەكی نێگەتیڤی دۆخی ئەمنی وڵات نیشانی دەرەوە دەدات.
    وتیشی: فڕۆکەخانەکانی مەدەنی لە هەموو وڵاتانی جیهاندا شوێنێکی فەرمی و سەروەرییە و ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی نێودەوڵەتیەو  دەبێت لە هەموو بارودۆخ و کاتێكدا پارێزراو بن.
    دووپاتیكردەوە: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە کارێکی تیرۆریستییە کە ناتوانرێت بێدەنگ بین بەرامبەری و پێویستە حکومەت کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان بۆ سەر ئەمجۆرە سەروەرییەی دەوڵەت.
    رونیشیكردەوە: فڕۆکەخانە دەرگای یەکەم و سەرەکیە بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق، ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر فرۆكەخانە دەكرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو پەیوەندییانە دەبێت و وێنەیەکی شێواوی  واقیعی عێراق نیشان دەدات، وتیشی: دەستی دەرەكی هەیە كە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو جۆرە ئامانجانە دەدەن.