به‌غدا-INA
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئەمڕۆ هەینی رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌ئامانجگرتنی ڕاسته‌وخۆی سه‌روه‌ری وڵاته.
حه‌لبوسی له تویتێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) "به‌ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌ئامانجگرتنی ڕاسته‌وخۆی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامودهزگاكانیهتی، مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوبانگی عێراق دروستده‌كات".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی راشیگه‌یاند"ده‌بێت كاری جددی بكرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه".