یۆنامی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی بەغدا مووشەک

سیاسی
  • 28-01-2022, 13:59
  • +A -A

    بەغدا(INA)


    نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق (یونامی) ،ئەمڕۆ هەینی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی بەغدا بە موشەک.
    له راگەیەندراوێکی یونامی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:""نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) نیگەرانییەکی قووڵی دەربڕیوە لە شەپۆلی ئێستای هێرشەکان کە ئۆفیسی لایەنە سیاسییەکان و خانووبەرە و کۆمپانیاکان لە عێراق دەکاتە ئامانج، بەم دواییانە هێرشی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا".


    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان تەنها ئیدانە نەبێت و دەستبەجێ کار بکەن بۆ ئەوەی بزانن کێ لەپشت ئەو هێرشانەیە، هاوکات دەبێت دیالۆگەکە چڕتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەسەر هەر ناکۆکیەکی سیاسیدا زاڵ بێت".