بەغداد ـINA
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: هێزەکانی عێراق بۆ پاراستنی سنورەكان پشت بە خۆیان دەبەستن و سەردانەكەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش بۆ سەر سنووری عێراق و سوریا گرنگ و هەڵگری چەندین پەیامبوو.
لیوا یەحیا ڕەسول بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: سەردانەکەی سەرۆك وەزیران گرنگ بوو و چەندین پەیامی تێدابوو کە گرنگترینیان ئامادەبوونی باڵاترین دەسەڵاتە لەفەرماندەی باڵای سەربازی ئەم وڵاتە کە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، وتیشی: سەردانەکە بۆ تەئكیدكردنەوەی چاودێریکردنی پاراستنی سنورەكەیە، بەتایبەتی کە هێشتا دۆخێکی نیگەرانی لە باکوری خۆهەڵاتی سوریا هەیە.
رونیشیكردەوە: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دووپاتیکردەوە کە پێویستە ئامادەباشی بۆ شەڕكردن هەبێت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.
ڕەسول، وتیشی: هەر هەوڵێک لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە بێت، هێزە چەکدارەکان ئامادەن ڕووبەڕوویان ببنەوە و ئەوانەی هەوڵدەدەن لە سنووری عێراق و سوریا نزیک ببنەوە، وەڵامی توندی سوپایان دەبێت.
دووپاتیكردەوە:پەیامی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕوونبوو کە تیرۆریستان هیچ شوێنێکیان لە عێراقدا نییە و ئەگەر هەوڵبدەن پلانیان لەسەر خاکی عێراق یان سنورەکان هەبێت، ئەوا وەڵامێکی توند و بەهێزیان دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەردانی سنووری عێراق و سوریای کرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازیبەكانی خۆرئاوای نەینەوا کۆبووەوە بۆ بەدواداچوونی دۆخی سنووری عێراق و سوریا و هاوکات چەند فەرمانێكی بۆ پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکە دەركرد.