بەغداد ـ INA
هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوامن، بەڵام یەکێک لە فڕۆکەكان لە فڕۆکەخانەی بەغداد زیانی پێگەیشتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تەئكیدیكردەوە: ئەو مووشەکانەی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادی کردە ئامانج یەكێك لە فڕۆكەكانی کۆمپانیایەكی دەرەكی بەركەوتوەو زیانی پێگەیشتووە.
وتیشی: گەشتە ئاسمانیەكان راستەوخۆ وەكو خۆیان بەدەوامن.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه