بەغداد ـ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەو ناوچانەی تیرۆریستانی داعشی تێدایە دەستنیشاندەكات و رایدەگەیەنێت: تیرۆریستان بەشێوەی تاك تاك هاتوچۆ دەكەن و ناتوانن بەشێوەی گروپ گروپ بجوڵێنەوە ئەمەش لە ئەنجامی
کاریگەری هەوڵە ئەمنیەكان بەدوای پاشماوەی تیرۆریستاندا.
لیوا سەعد مەعن سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، ڕاگەیاند: لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەچەند شوێنێكی جیاواز بەردەوامە و لە دیالەوە سەڵاحەدین و سامەڕا دەستیپێکردووە و لە رۆژی پێنج شەممەوە لە ناوچەکانی باکوری میقدادیە لە دیالە دەستپێکردووە.
وتیشی: "ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەلایەن سوپا و وەزارەتی ناوخۆ و حەشدی شەعبیەوە ئەنجام دەدرێن، ئەوە جگە لە هەوڵی زۆری هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی سەربازی و دەزگا هەواڵگرییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری سەربازی و ئاسایشی نیشتیمانی و هاوكاری هاوڵاتیان.
رونیشیكردەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنانە سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دانراون و تا ئێستاش توانیویانە ژمارەیەک تیرۆریست بكوژن و پاشماوەكانین تێكبشكێنن.