بەغداد ـ INA
بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی پلانەكانی بۆ بودجە ئەمساڵ ئاشکرادەكات و رایدەگەیەنێت: هەوڵدەدەن هاوكارییەكانیان نزیکەی 600 هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاکان بگرێتەوە.
زیكرا عەبدولرەحیم بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەڵێت: پلانی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ ساڵانی 2020 و 2021 بۆ هاوكاریكردنی خێزانی نوێ جێبەجێنەکرا بەهۆی دابیننەكردنی داراییەوە.
وتیشی: هیواخوازین لە بودجەی ئەمساڵدا لە ڕووی تەرخانکردن بۆ جێبەجێکردنی پلانی چاودێری کۆمەڵایەتی خێزانی نوێ بگرێتەوە، و رونیشیكردەوە: پلانییان هەیە لە بودجەی ئەمساڵدا چاودێری كۆمەڵایەتی 500 بۆ 600 هەزار خێزان لە سەرانسەری پارێزگاکان بگرێتەوە.
راشیگەیاند: ئەو خێزانە نوێیانەی کە دەیانگرێتەوە بەپێی ڕێژەی هەژاری دەبێت، پاڵپشت بەو داتایانەی وەزارەتی پلاندانان پەسەندیکردووە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه