بەغدا_(INA)
هادى عامرى سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختی لەسەر گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ناکۆکی نێوان هەردوولای هاوکێشەکە له کوردستان کردەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:" هادی عامری له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غدا، پێشوازی له شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و له‌دیدارێكدا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و پێویستی به‌رده‌وامبونی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی واقیعی و ده‌ستوری كه پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنیاتنراوه".
هادی عامری رایگه‌یاندوه، "گرنگه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه بۆ ناكۆكی نێوان هه‌ردو لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامبون و ئاڵۆزیی ناكۆكییه‌كان له هه‌مو عێراق هاوشێوه‌ی جیاوازی نێوان پێكهاته‌كانی ره‌نگیداوه‌ته‌وه".
له‌لای خۆشیه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی دیدی سیاسی و درێژه‌دان به دیالۆگ، بۆ گه‌یشتن به‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه خواسته‌كانی گه‌لی عێراق به‌دیده‌هێنن.