سەرۆک بەرهەم و حەلبووسی جەختیان لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکومەت کردەوە کە بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزێت

سیاسی
  • 27-01-2022, 17:49
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و محەمەدحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیان لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکومەت کردەوە کە بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی  نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار".
    وتیشی"لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا"، 
    لە راگیەندراوەکە و جەختکرایەوە لەسەر" گرنگی تەواو کردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتێک پارێزگاری لە بەرژەوەندی باڵای وڵات بکات و داخوازی گەل بەدیبێنێت".