دەستگیركردنی كەسێك كە 96 هەزار حەبی بێهۆشبەری پێبووە لە ڕۆژئاوای ئەنبار

ئەمنی
  • 27-01-2022, 13:43
  • +A -A

    بەغدا(INA)


    هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆپێنجشەممە دەستگیركردنی كەسێكیان ڕاگەیاند كە 96 هەزار حەبی بیهۆشی پێبووە  لە ڕۆژئاوای ئەنبار ،
    قاسم موسڵیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێكی هاوبەشی لیوای 13ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار بۆ حەشدی شەعبی و بەهاوبەشی هێزێكی سەر بە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر،توانیان كەسێك دەسگیربكەن كە(96) هەزار حەبی بێهۆشكەری پێبووە لە رۆژئاوای ئەنبار"،
    وتیشی: هەماهەنگییەكی زۆر هەیە لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان بۆ زامنكردنی ئاسایشی پارێزگای ئەنبار"، وتیشی: تۆمەتبارەكە گوازراوەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ وەرگرتنی سزاكەی.