بەغدا(INA)
ئەمڕۆ ئێوارە هەمو خەڵكی عێراق بەبێ جیاوازی،دەستیان لەسەر دڵیانە بۆ شێرەكانی رافیدین،شێرەكانی رافیدەین ئەمڕۆ هەموویان داوای پشتگیری و نزاكان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن سەركەوتنەكان دووبارە بكەنەوە،هەروەها چۆن لە ئاسایای 2007 خەونی لەمێژینەی شەقامی وەرزشی عێراق زیندوو كردەوە،ئەمڕۆ هەموو دەبین بە پاڵپشت و هاوسۆز و هاوڕاز و هاوخۆشەویستی بۆ كوڕانی وڵاتەكەمان.
دەبێت ئەمڕۆ هێز وبازووی ئەوان و پشتگیری هاندەران وخەڵكی عێراق ببێتە لوتكەی سەركەوتن ومێژوو بنوسینەوە،دەبێت هەموومان بڵێن ئێمە لەیاریگا نازانین شكست مانای چییە،ئێمە خاوەن مێژووین لە مرۆڤایەتی ولە وەرزش ولەهەموو جوانیەكان وپێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی،ئێمە لە عێراق نازانین مەحاڵ چییە،ئێمە مەحاڵ لای ئێمە چەند ووشەیەكە نووسراوەتەوە،چونكە كوڕانی رافیدێن ئەمڕۆ پشتیوانی خوای گەورە وهاندەرانی دەتوانن مەحاڵ بكەن بە راستی موژدبەخش،دەتوانن ئەوەی خەیاڵە بیكەن بە راستی،دەتوانن ئەوە ناكرێ بیكەن بە ملوانكەیەكی بۆن خۆش پێشكەشی جەماوەری تێكڕای عێراق بكەن.
ئەمڕۆ ئێوارە هەموومان لەماڵەوە،لەسەر شەقام، لەپەرلەمان،لە حكومەت،لە 18 پارێزگا،لەسەرچیاكانی كوردستان،لەسەر هۆڕ و زۆنگاوەكانی باشوور،لە بازاڕ،لە هەموو شوێنێكی عێراق،لەم سەرمایە خۆش وباران وبەفرە،دەستی یەك دەگرین،دەیكەین بە شایی وسەركەوتن،گەرمی هەناسەكانی 33 میلۆن عێراق دەبێتە بە بەهارێكی سەوز و سەركەوتن لەنێو یاریگای ئازادی دەنووسینەوە.