بهغدا-INA
هیشام ئەلوانی ڕێكخەری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی ناوەندیی عێراق بۆ لەشجوانی و هێزی لەش دووپاتیكردەوە كە فیدراسیۆنەكەی تەواوی ئامادەكارییە پێویستەكانی تەواوكردووە بۆ پاڵەوانێتی عێراق بۆ كرۆس فیت كە ڕۆژی هەینی بەرێوەدەچێت.
ئەلوانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: پاڵەوانێتی كروسی عێراق بەشێكە لەچالاكییەكانی فیدراسیۆنی لەشجوانی عێراق بۆ ساڵی 2022،كە لە هۆڵی (ولف جیم) لەشاری بەغدا بەرێوەدەچێت،چونكەزۆربەی ئامادەكار وكەل وپەلی پێوویستی پاڵەوانیەتییەكە لەخۆ دەگرێت،پاڵەوانیەتیەكە زیاتر لە 50 یاریزان بەشدارن ودەرگای ناونووسین و تۆكاركردن تا ئێستا كراوەیە بۆ بەشداربووان پێشكەشكراون بۆ پاڵەوانانی هەردوو ڕەگەزەكە".
ئەوەشی وت : پاڵەوانیەتیەكە ئامادەكاری دەكات بۆ پاڵەوانێتییەكانی نێو دەوڵەتی وئامادەكاری و پێكهێنانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ كروس فیت لە فیدراسیۆنی (ئای،ئێف، بی).