بهغدا-INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە جێنین هێنیس بلاسخارت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەنەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"حەلبوسی و بلاسخارت لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دەستەبەرکردنی داواکاریەکانی گەلی عێراق".
لای خۆیەوە بلاسخارت ئیدانەی پەلامارە موشەکیەکەی دوێنێی کرد کە قەزای کەرمەی کردە ئامانج و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و تەئکیدی کردەوە کە ئەو کردەوانە تێکدانی سەقامگیری وڵاتی بە ئامانج گرتووە و هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاڵۆزی.