بەدواداچون ـ INA
پاش شەش ڕۆژ لە هێرشی تیرۆریستانی داش لە ناوەوەو دەرەوە بۆ سەر بەندیخانەی سەناعە، هێزەکانی سورياي دیموکرات (هەسەدە) كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوەتی بەندیخانەی سەناعەی لە حەسەكە راگەیاند،.
لە راگەیەنراوێكدا هەسەدە دەڵێت: لەهەڵمەتی سەربازیی چەکوشی گەلاندا بەتەواوەتی گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکرا و سەرجەم ئەندامانی داعش خۆیان رادەستکرد.
لە پێگە كۆمەڵایەتییەكانی نزیك هەسەدە تۆماری ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا خۆبەدەستەوەدانی دەیان تیرۆریستی داعش نیشان دەدەن، کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا تێوەگلاون.
دوای هێرشی تیرۆریستانی داش لە ناوەوەو دەرەوە بۆ سەر بەندیخانەكە، لە رێگەی هێزی زەمینی و ئاسمانیەوە هێرشكرایە سەر بەندیخانەی سناعە و هەسەدەش دەڵێت: بەندیخانەكە بەتەواوی كۆنترۆڵكراوەتەوە.