سێ تیرۆریستی مەترسیدار لە موسڵ دەستگیركران

ئەمنی
  • 26-01-2022, 10:53
  • +A -A

    بەغدا_ INA


    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆچوارشەممە دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی مەترسیداری ڕاگەیاند كە سەرپەرشتیاری پلانی بەرگری موسڵیش پێش ئازادكردنیان بوو،
    شانەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی زانیاری وردەوە توانیویەتی سێ تیرۆریستی مەترسیداری داواكراو دەستگیر بكات بەپێی مادەی 4/ تیرۆر .
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: یەكەم تیرۆریست دانی بە كارەكانی خۆی نا لە ناو ( دیوانی سەربازی ئەندازیاری سوپا)  كە ئەركی چاودێریكردنی پلانی بەرگری موسڵ بوو، پلانێكی باشی داڕشتووە بۆ هەڵكەندنی تونێلەكان بە درێژایی خەتی (الصد) بەر لە ئازادكردنی، وەك ئەفسەرێكی پێشوی سوپا بووە"،
    وتیشی: تیرۆرستەكەی دووەم لە ناو كەرتی كەركوك ،كاری چاندنی مینی چێندراو و بەشداری لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكانی لەناوچەكانی جەبەل عەسەل و عەجیل كرد و تا ساڵی 2021 بەردەوام بوو لە كاركردن لەگەڵیان تا دەستگیركراوە".
    ئاماژەی بەوەکرد"سێیەمین تیرۆریست كاری لەگەڵ بەناوەكانی (دیوان جند) كە سەربازی  سەڵاحەدین ئەلئەیوبی كردووە و ڕاسپێردراوە كە ئەو هاوڵاتییە بەرپرسیارانە بگرێت كە سەرپێچیان لە ڕێنماییەكانی چەتەكانی داعش كردووە و هەروەها كاری تیرۆرستی دژی هێزەكانی پێشمەرگەبكەن،وتیشی: لە سەرەتادا لێدوانەكانیان تۆماركراوە و بۆ یەكەم جار ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.