بهغدا-INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین ڕێنمایی ئەمنی تایبەت بە سەر سنوور دەرکرد.
لە راگەیەندراوێکى نوسینگەی سەرۆک وەزیران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"فەرماندەیگشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی لەگەڵ فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا کۆبووەوە بۆ بەدواداچوونیدۆخی سنووری عێراق و سوریا"
ناوبراو، وتیشی: "کازمی چەند ڕێنماییەکی ئەمنی سەبارەت بە رەوشی سەر سنور دەرکردووە".