وەزارەتی دەرەوە وادەی بەڕێوەچونی كۆنفرانسی ئایینەكان لە عێراق دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 26-01-2022, 15:20
  • +A -A

    بەغداد - INA

    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی بەستنی کۆنفرانس دیالۆگی ئاینەكانی لە عێراق ڕایگەیاند.
    سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: کۆنفرانسی سێیەمی دیالۆگی نێوان ئایینەكان لە نێوان نوسینگەکانی وەقف لە عێراق و ئەنجومەنی پۆنتیفیکال بۆ دیالۆگی ئایینەكان لەڤاتیكان، لەچارەكی كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.
    وتیشی: کۆنفرانسەكە بە ناونیشانی (پەروەردەی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو: ڕێگای ئاشتی و گەشەپێدانی هەمەلایەنە) بەڕێوەدەچێت.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە تەئکیدیکردەوە: عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی سێیەمین کۆنفرانسی دیالۆگی نێوان نەتەوەکان لەمساڵدا.