كەشناسی هەرێم: سبەینێ بەفر و باران لە ناوچەکەمان دەبارێت

ناوخۆ
  • 26-01-2022, 16:40
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA


    بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سبەى پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوەى زیاتر دەکات  و بەفر و باران لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت.
    لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئەمشەو لە کاتەکانى درەنگدا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست کاردەکاتە سەر ناوچەکەمان, لەگەڵ بارستە هەواییەکى سارد و سبەینێ پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوەى زیاتر دەکات  بەفر و باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت. 
    رونیشیكردەوە: دواى نیوەڕۆی رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت.