بەغداد ـ INA
هەڵبژاردەی تۆپی تۆڕ (بادمینتۆن – ریشە) ی عێراق ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ پاڵەوانێتی فەجری نێودەوڵەتی كە لەمانگی شوباتدا لەشاری تارانی ئێران میوانداری دەكرێت ئامادە دەكات،ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق فەرمان حەسەن لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق گوتی: تیمی نیشتمانی بەردەوام دەبێت لە ئامادەكارییەكان بە چڕی و ڕۆژانە لە هۆڵی یانەی وەرزشی سۆلاڤــ لە پارێزگای كەركوك وەك بەشێك لە پرۆگرامی تەكنیكی كە ستافی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی پێش پێشبڕكێكانی پاڵەوانیەتی ئامادەدەكات.
حەسەن ئەوەشی وت: ستافی تەكنیكی تیپەكە چاوەڕێی بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامن لەم خولەدا بەتایبەتی كە ئاستی تەكنیكی یاریزانەكانمان بەردەوام لەگەشەدان و كاردەكەین بۆ بەردەوامبوونی ئەم ئاستە بۆ گەیشتن بە ریزبەندە باشەكان.