بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان لە بارەگای فیرقە شەشی - پاسەوانی سنوور کۆبوەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: كازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان لە بارەگای فیرقە شەشی - پاسەوانی سنوور لە سەر سنووری عێراق و سوریا کۆبووەوە.
موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ناوچەی سنووری عێراق و سوریا لە پارێزگای نەینەوا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند: لەو سەردانەدا وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکان هاوڕێیەتی كازمی دەكەن.