بەدواداچون_ INA
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە مەترسی پەیوەست بە ئۆمیكرۆن بەرز بۆتەوە،
ڕێكخراوەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند: مەترسیی پەیوەست بەئۆمیكرۆن بەرز دەبێێتەوە،وتیشی: (21) ملیۆن كەس لە جیهان تووشی ئەم ڤایرۆسە بۆتەوە و ئەمە زۆرترین ژمارەی تووشبوانە كە لە ماوەی هەفتەیەكدا تۆماركراوە لە كاتی دەستپێكردنی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەكە.