بهغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆلۆمپی عێراق لە یەكەم یاری دۆستانەی خۆی لە كامپی ڕاهێنانی خۆی لە ئەنتالیای توركیا بەرامبەر شیرنوموریتس ئۆدیسای ئۆكرانیا وەك بەشێك لە ئامادەكارییەكانی بۆ داهاتوو ئەنجام دەدات.
سەعد حافز یاریدەدەری ڕاهێنەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی گوت: ئەم یارییە دۆستانەیە یەكەم تاقیكردنەوەیە بۆ تیمەكە لە نێوان سێ یاری تردا كە لە پرۆگرامی كامپەكەدا هاتووە كە دواتر بەپێی دیدی ڕاهێنەرەكە
،حافز، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: تیمەكە بە دوو یەكەی ڕاهێنانی بەیانی و ئێواران بەردەوام دەبێت و كەش و هەواكەشی تەواوە و پەلەیەكی زۆر لە یاریزانەكان هەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان و سوود وەرگرتن لە كەمپەكە بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی تیپەكە لە ڕووی تەكنیكی و جەستەییەوە.
هەروەها جێگای ئاماژپێكردنە لە سەرەتای كامپەكەوە، بەڕێوەبەری تیمەكە مەهدی كەریم وێنەگری تیمەكە ئیبراهیم ئەلمەهداوی و چارەسەركار فارس عەبدوڵا و ڕیاز عوگڵا و دوو گۆڵپارێزەكە عیماد عیسا و حوسێن عەلی جۆلی لە شاندەكە ئامادەنەبوون،بەهۆی تووشبوونیان بە كۆرۆنا ڤایرۆس.