بەدواداچوون ـ INA
کۆریای باكور دوێنێ سێشەممە دوو موشەکی کروزی تاقیكردەوەو ئەمەش پێنجەم تاقیکردنەوەی موشەکی پیۆنگیانگە تەنها لەم ساڵدا.
کۆریای باشوور رایگەیاند: موشەکەکانی كۆریای دراوسێی لەناو دەریای کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆریادا کەوتوونەتە خوارەوە.
تەنها لەمساڵدا کۆریای باکوور لە پێنج جاردا هەشت موشەکی تاقیکردۆتەوە، پیۆنگیانگ هەڕەشەی ئەوەشدەكات دووبارە دەستدەکاتەوە بە تاقیکردنەوە ناوەکی و موشەکە کیشوەربڕەکانی.
هاوكات جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: داوا لە کۆریای باکوور دەکەین ئەم چالاکییە وروژێنەرانە ڕابگرێت و ملکەچی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت و هەوڵ بدات ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا