بهغدا-INA
هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە ،هەوڵێكیان بۆ دزەكردنی داعش لە باشوری قەزای شەنگال پووچەڵكردەوە.
لە راگەیەندراوێكى دەستەی حەشدی شەعبی كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:" هێزەكانی شەنگال لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای سەر بە حەشدی شەعبی هەوڵێكی دزەپێکردنیان پووچەڵكردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دزەپێكردنی داعش لە باشوری قەزای شەنگال"،
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێزەكە تەقەیان لە گروپە تیرۆریستییەكە كردووە، كە هەوڵیان دەدا بچنە ناو قەزاكە،بەڵام ناچاریان كردوون هەڵهاتوون.