یۆنامی: بەئامانجگرتنی بارەگای نیشتەجێبوونی سەرۆكی پەرلەمان هەوڵێكی ترسنۆكانەیە بۆ دروستكردنی ئاژاوە

سیاسی
  • 26-01-2022, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA   


    ئەنجومەنی هاریكاری نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق (یۆنامی) ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشە موشەكییەكەی لەنزیك بارەگای نیشتەجێبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لەئەنبار ئیدانەكرد.
    یۆنامی لە تویتێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیویەتی ڕایگەیاند: ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكییە دەكەین كە لە نزیك شوێنی نشینگەی محەمەد حەلبوسی لە ئەنبارە، كە ژمارەیەك هاوڵاتی بریندار بوو،وتیشی: ئەمە هەوڵێكی ترسنۆكانەیە بۆ دروستكردنی ئاژاوە،داوای لە دەسەڵاتداران كرد كە هەوڵەكان چڕتر بكەن بۆ ڕێگریكردن لەو جۆرە كارانە و دەستگیركردنی ئەنجامدەران،وتیشی: گرنگە ئارام بین و سەركوت بكرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵەكان بۆ ناسەقامگیری"،
    ڕۆژی سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند دوو هاووڵاتی بریندار بوون كاتێك سێ موشەكی كاتیۆشا لەقەزای گەرمەی پارێزگای ئەنبار كە شوێنی لەدایك بوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بوو.
    حەلبوسی جەختی لەسەر بەردەوامی كەیسەكە كردەوە بۆ بەدیهێنانی هیوا لەدۆخێكی دادپەروەریدا كە لەناعەدالەتی لادەبرێت و تێیدا هێزەكانی تیرۆر تێكدەشكێن ولەناو دەچن، هیچ دەوڵەتێك تێكناشكێنرێن.