بهغدا-INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لەدکتۆر ماجد بن عەبدوڵا قەسبی وەزیری بازرگانی سعودیە/ و سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی لە لایەنی سعودی پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"حەلبوسی بروسکەیەکی پیرۆزبایی
لە سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی لە لایەنی سعودی پێگەیشت بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم".
ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە:_
گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە ناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی لە لایەنی سعودی، لە خۆتان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بۆنەی پێکهێنانی ئەنجومەن و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و ئەندامانی ئەنجومەن ئەخوازم لەگەڵ سەرکەوتن و پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ گەلی عێراقی برا.