بهغدا-INA
سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ومەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیانکردەوە لەپێویستی یەکخستنەوەی ریزی نیشتمانی هەنوکەیی بە مەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق وگەلەکەی.
نوسینگەی سەید سەدر لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەید سەدر،ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن مەسعود بارزانییەوە پێگەیشت".
ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق کردووە،وهەروەها جەختیانکردۆتەوەلەپێویستی یەکخستنەوەی ریزی نیشتمانی هەنوکەیی بە مەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق وگەلەکەی".