پارتى :بڕیاری دادگا ڕاست و ئەرێنییە

سیاسی
  • 25-01-2022, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارەکەی دادگای باڵا لەسەر شەرعییەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە شوێنی ڕاست و ئەرێنی خۆی وەسفکرد.
    مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان  لەراگەیەنراوێکدا كه دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند"بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاسایی و دەستوریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بو".
    ئاماژەی بەوەشکردوە"ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتربونی هەنگاوە دەستورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی سروشتی و دروستی خۆی بڕوات".