بهغدا-INA
حەسەن نازم گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند ،چەند رێکارێکی حکومەت بۆ پاراستنی سنوورێکی هاوبەش لەگەڵ سوریادا.
نازم له کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ئامادەی بوو وتی:"حکومەت بەردەوامە لە راوەدۆنانی پاشماوەکانی داعش"، وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیران گوێی لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی پاسەوانی سنوورەکان گرت بۆ زانینی دۆخی ئەمنی".
ئاماژەی بەوەکرد"سەبارەت بە سیستمی ئەمنیی سنوور لەگەڵ سوریا گفتوگۆمان کرد و چەند بڕیارێکیشمان دەرکرد بۆ پاراستنی"، وتیشی: "کابینەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دارایی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستکردن بە دروستکردنی پەرژینێکی ئەمنی (کۆنکرێتی) لەسەر سنوور لەگەڵ سوریا".
هەروەها وتیشی: "ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خێزانە ئاوارەکان " ،و باسی لەوەشکرد: "کابینەکە باسی لە دۆخی کارەبا کردووە و داوای لەوەزارەتی کارەبا کردووە کە پلانەکانی بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا بگرێتەبەر".