بهغدا-INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە،دوو بروسکەی پیرۆزبایی پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"حەلبوسی دوو بروسکەی پیرۆزبایی لەهەر یەک لە خاتوو مارکتا بیکاروڤا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی چیک و میلوس فیسترشیل سەرۆکی ئەنجومەنی پیران پێگەیشت و پیرۆزباییان لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم و خواستی خۆیان نیشاندا بۆ چڕکرنەوەی هاریکاری پەرلەمانی نێوان عێراق و چیک".