بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی دیالەی كرد لەكاتێكدا پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری و یەكپارچەیی عێراق نوێكردەوە،
لەڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:"ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی پارێزگای دیالەیان كرد و هاوخەمی و سەرەخۆشییەكی قوڵیان بۆ كەسوكاری قوربانیان و حكومەتی عێراق دووپاتكردەوە .
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیانكردەوە: تیرۆر بە هەموو شێواز و شێوەكانییەوە یەكێكە لە مەترسیدارترین هەڕەشەكان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و جەختیان كردەوە كە پێویستە ئەنجامدەران و رێكخەران و پاڵپشتەكانیانی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بدرێنە دادگا"،
وتیشی: پێویستە هەموو وڵاتان بەپێی پابەندی خۆیان بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی پەیوەندیدار هاوكاری كاریگەر بن لەگەڵ حكومەتی عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر "،و جەختیشیكردەوە كە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی كارێكی تاوانكارییە وهیچ پاساوێكی بۆ نابێت،ئەوانەی پێیهەڵساون ورێككیان خستووە وجێ بەجێیان كردووە،و ئەو لایەنەی كە لەكردەوە تیرۆرستییەكە بەرپرسە.
وتیشی: پێویستە هەموو دەوڵەتەكان بە هەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە ببنەوە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كە بەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكان و بەپێی دەستووری نەتەوە یەكگرتووەكان و پابەندیی دیكە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، لەوانە یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤـ".
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی ئاسایش وتیان: پشتیوانی خۆیان بۆ ئاسایشی عێراق و شەڕی بەردەوامی دژی تیرۆر دووپات كردەوە، لەوانەش شەڕی دژی داعش.