بهغدا-INA
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر،ئەمڕۆ سێشەممە، سوپاسی دادگای فیدڕاڵیی کرد و ڕایگەیاند، بەردەوامین لەسەر دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)چاودێری کردووە رایگەیاند:"جارێکی تر دادی عێراقی سەربەخۆیی و پاکی خۆی سەلمان، هەروەها نەچەمایەوە بۆ فشارە سیاسییەکان، سوپاس بۆ داد، بەوشێوەیە نیشتمانەکان بنیاد دەنرێن."
دەشڵێت، "ئێمە بەردەوامین لەسەر دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و دەرگاشمان واڵایە بء هەر کەسێک کە هێشتا ئومێدی خێرمان پێیەتی."