‎دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بەهەردوو سکاڵای پەیوەست بەگەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دیاریکرد

سیاسی
  • 25-01-2022, 11:30
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)  
    دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دانیشتنی تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ 2ی مانگی داهاتو دواخست.
    دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا به‌ دواخستنی بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران عالیه‌ نوسه‌یف و عه‌توان عه‌توانی كه‌ تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆماریان كردبو.
    دادگای فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ رۆژی 2ی (شوبات)ی 2022 دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگا تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
    له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ 9ی ئه‌م مانگه‌، هه‌ریه‌ك له‌ باسم خه‌شان و مه‌حمود مه‌شھه‌دانی ئه‌ندامانی خولی نوێی په‌رله‌مان، په‌یوه‌ست به‌ ناده‌ستوری بونی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ له‌دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركرد.