غزی:بەستنەوەی هێڵی کارەبای نێوان عێراق وسعودیە سوودبەخش دەبێت وهەستپێکراویشە بۆ هاوڵاتیان

سیاسی
  • 25-01-2022, 12:11
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)  

    سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید غزی ئەمڕۆ سێشەممە گوتی: بەستنەوەی  كارەبا لەگەڵ سعودیە سوودی ئابووری هەیە هاوكات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران وەزارەتی كارەبای ئاراستەكردووە بۆ دابینكردنی ئاسانكاری.
    غزى لەوتارێكیدا پێش ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ سعودیە كە پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو گوتی: عێراق پێویستییەكی زۆری بە كارەبا هەیە و ئەم پەیوەندیەش بە هاوبەشی لەگەڵ شانشینی سعودیە كارەبا زیاد دەكات.
    وتیشی: نزیكبوونەوەی حكومەت بە مەبەستی فرە وزەیە، لە ساڵی 2020ەوە ئەولەویەتی لە چەند ناوچەیەكدا دانراوە، لەوانە پەیوەندی كارەبا و لەگەڵ ئوردن و توركیا دەستی پێكردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ سعودیە، ڕەوتی جیهانی بەرەو وزە و پێویستی بە گرێدانی وڵاتانی عەرەب وهەرێمەكان.
    هەروەها ووتی : مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو ئاسانكارییەكی بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆژەیە كردووە.