بهغدا_(INA)
وەزیری كارەبا عادل كەریم ئەمڕۆ سێشەممە ,ڕایگەیاند كە بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ سعودیە لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت،
كەریم لەمیانەی ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن بۆ پەیوەندی كارەبایی لەگەڵ وەزیری وزەی سعودیە كەپەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەیبوو گوتی: بازاڕی عێراق كراوەیە بۆ كۆمپانیاكانی سعودیە،ئاماژەی بەوەکرد"ئەو پرۆژەیە یەکەم هەنگاوی هاوکاریە و ئەمەش دەبێتە قۆناغی یەکەمی کۆمەڵێک پرۆژە"، وتیشی:" ئەم بەستنەوەیە لە ماوەی ساڵێک و نیو یان دوو ساڵدا تەواو دەبێت"
لای خۆیەوە وەزیری وزەی سعودیە شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان ئال سعود گوتی: ئەوەی سعودیە بەعێراقەوە دەبەستێتەوە لە كارەبا زیاترە و خوێن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و مێژوویەكی هاوبەش و ئامادەبوونی هاوبەشی نێوان خێزانەكانی عێراق وسعودیە"،
وتیشی: ئەم یاداشتنامەیە بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی تەواو لە نێوان هەردوو وڵات و پرۆژەی پەیوەندی كارەبا لە نێوان هەردوو وڵات و گەڕانەوەی ئابووری و هاتنە ناوەوەی وزەی نوێكردنەوە هات، جگە لە دەستكەوتی دوو وڵات لە بەرزكردنەوەی بازاڕێك بۆ دروستكردنی كارەبا لە نێوان هەردوو وڵات.