حەیدەر مەحمود: جێگیربوونی پێكهاتەی عێراق كلیلی سەركەوتنە لە پاڵاوتنی مۆندیال

وەرزش
  • 25-01-2022, 12:10
  • +A -A

    به‌غدا-INA   

    یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی  تۆپی پێی عێراق حەیدەر مەحمود دووپاتیكردەوە كەڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئێمە بەرامبەر هاوتا ئێرانیەكەی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بۆ پاڵاوتنی  ئاسیا لە  مۆندیالی 2022ی قەتەر ئەركێكی قورس دەبێت بۆ شێرەكان .
    مەحمود لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: هەڵبژاردەی ئێران یەكێكە لەتیپە باشەكان و پێشكەوتووە لە كیشوەری ئاسیاو ڕیزبەندی یەكەمی كیشوەرەكەيه و نزیكترین هەڵبژاردەی گروپەكەمانە بۆ مۆندیال جگە لەوەی یارییەكە لەسەر خاكی خۆیەتی".
    مەحمود، وتیشی: هەڵبژاردەکەمان پێویستی بە یاریزانێكی بەئەزموون و فەرماندەی مەیدانی هەیە لە گۆڕەپانەكەدا، بۆیە یاری پێكردنی یاریزانی  نوێ لە یاری ئێران دەبێتە مەترسی"،
    ئاماژەی بەوەکرد" پێویستە دەستەی ڕاهێنەرانی تیمی نەتەوەیی بە سەرۆكایەتی پێترۆڤیچ دامەزراو بن لە سەر پێكهاتەیەكی پتەو ودامەزراو،هەروەك چۆن پێشتر لە پاڵەوانیەتی عەرەبی ئەمە روویدا،بۆیە پێوویستە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بگەڕێنێتەوە سەر دۆخی سورشتی خۆی.