بهغدا_INA
هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە باشوری سامەڕا، ئەمڕۆ سێشەممە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی ئەمنییان دەستیپێكردووە،
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"هێزە ئەمنییەكان بە بەشداری فەوجی 3 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەلاحەدینی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیان لە باشوری سامەڕا ئەنجامدا".
ئەوەش هاتووە: ئۆپەراسیۆنەكە هێرش و گەڕان لە بازگەی (موعتەسەم) ی باشوری سامەڕا، لە گەڕان بەدوای پاشماوەكانی داعش و وێرانكردنی حەشارگەكانیدا بوو.