بەغدا_INA
سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر،دووپاتیکردەوە،کەئەوان به‌رده‌وام بوونە له پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وئاماژەیشیدا ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هێڵی سوره لامان.
سەید سەدر لەوتارێکیدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)،بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"ئێمه به‌رده‌وام بوین له پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی"،وتیشی"ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه دروستبوه گوایه موقته‌دا سه‌در له دژی شیعه و دژی شیعه‌كان ده‌جوڵێته‌وه"،
وتیشی"له‌كاتێكدا ئێمه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سازشمان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان كرد و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ڕه‌تمانكرده‌وه هیچ وه‌زاره‌تێك بۆ ڕەوتی سەدری هه‌بێت"، وتیشی، "پێویسته حه‌شدی شه‌عبی رێكبخرێته‌وه و شكۆ و ناوبانگی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، چونكه گوێبیست ده‌بین كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌هه‌وڵی بێسهرو به‌ریدان".
ئاماژەیشیدا"له تویتێكی پێشتردا به تایبه‌تی له مانگی 12ی ساڵی ڕابردو داوای یه‌كخستنی ماڵی شیعه‌م كردوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیم وه‌رنه‌گرتوه و هیچ جۆره هه‌نگاوێك له‌م باره‌یه‌وه نه‌نراوه".
ڕایشیگەیاند"هەروەها داوایشم کرد گوێڕایەڵی مەرجەعیەت ومەرکەزیەتی مەرجەعیەت بن وڕاسپاردە وبڕیارەکانیشی بەهەند وەربگرن".
وتیشی"دوای كشانه‌وه‌مان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆر لایه‌نی سیاسی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆیه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازیان واژۆكرد بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه و به‌شداری له‌پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ین، ئێمه‌ش بۆ كاركردن به‌و نوسراوه چاكسازیه په‌له‌مان كرد"،ڕوونیشیکردەوە"یه‌كێك له مه‌رجه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپە چه‌كداره‌كان و ڕاده‌ستكردنی چه‌ك بو به ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو".
ئەوەیشی خستەڕوو"به‌گشتی مه‌رجه‌كان له 15 بۆ 20 خاڵ پێكهاتبون و واژۆیان له‌سه‌ر نه‌كراوه"، جەختیشیکردەوە"که‌چی ئێستا به لێدوانه‌كانیشیان هه‌ڕه‌شه له ئاشتی کۆمەڵایەتی ناكه‌ن، چونکە ئاشتی کۆمەڵایەتی هێڵی سوره لامان".