بەدواداچوون _ INA
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە سزادانی روسیا لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئۆكرانیا، داوادەكان ئەوروپاو ئەمریكا بە وردی بیربكەنەوە.
ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: لە گرتنی هەر ڕێوشوێنێک بۆ سزادانی پێشێلکارانی ئەو پرەنسیپانەی لەسەریان ڕێککەوتووین بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەری هەبێت، پێویستە ژیری رەچاوبكرێت.
وتیشی: لە بازنەی هاوپەیمانەکاندا، لەسەر ئەگەری ئەو ڕێوشوێنانە بیانگرینەبەر کۆکین. دەبێت بتوانین لە حاڵەتی لە ناکاودا هەنگاوی کرداری بگرینە بەر.
باوەڕیشی وایە ئەمریكاو وڵاتی ئەوروپا ناكۆكیان نیە لەسەر وەڵامێکی هاوبەش دژی ڕوسیا.