بەغداد ـ INA
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: داهاتی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا کە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی كانونی یەكەمی رابردوو بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (101) ملیۆن و (579) هەزار و (927) بەرمیل بوە، بە داهاتی 7 ملیارو 391 ملیۆن و 749 هەزار دۆلار.
ئاشكراشیكردوە: کۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی کانوونی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 98 ملیۆن و 570 هەزار و (290) بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە 2 ملیۆن و 700 هەزار و 95 بەرمیل بووە.
وەزارەتی نەوت رونیشیكردەوە: تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 72 دۆلار و 768 سەنت بوە،و ئەو بڕەشی هەناردەکراوە لەلایەن (29) کۆمپانیای نێودەوڵەتی جیاوازەوە بارکراون، لە بەندەرەکانی بەسرە و خور عەمیە و تاکە سەرئاوکەوتن لەکەنداو و بەندەری جەیهانی تورکی.