كازمی تەئكید لە بەهێزكردنی هاوكاری لەگەڵ ئەمریكا دەكاتەوە

سیاسی
  • 24-01-2022, 15:30
  • +A -A

    بەغدا - INA

    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سوربونی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەمریكا.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە كۆپەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و وەفدێكی هاوڕێی كرد.
    وتیشی: پێكەوە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان عێراق و ئەمریکا و ئاسۆی فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا گفتووگۆی لەبارەوە كرا.
    هەروەها سەرۆک وەزیران لەو دیدارەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: عێراق پەرۆشە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری و هەروەها هەماهەنگی ئەمنی لە چوارچێوەی بواری راوێژكاری و تواناسازی و پاڵپشتی هەواڵگری، لەپاڵ پاراستنی سەروەری عێراقدا.
    لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوخۆ و ناوچەکە و هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی دارایی و ئابووری و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بۆ پێشکەوتنی بەردەوام و خۆشگوزەرانی ئابووری عێراق.