بهغدا-(INA)
ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسانكاری دارایی نێوان بانكەكانی هەردوو وڵات ڕاسپارد و هاوكات داوای ئاسانكاری وەبەرهێنانی نێوان هەردوو وڵات كرد.
محەمەد بن عەبدوڵڵا ئەلفول سەرۆكی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودیە لەمیانەی کۆڕبەندی بازرگانی عێراق و سعودیە لەشاری ڕیاز بەڕێوەچوو كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ئامادەی بوو رایگەیاند: "ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعوودی دەستی بە چەندین دەستپێشخەری كردووە بۆ بەرزكردنەوەی وەبەرهێنان و بازرگانی، لەوانە دامەزراندنی سەنتەری داتا بۆ دەرفەتەكان"، وتیشی: عێراق و عەرەبستانی سعودی وڵاتانی دراوسێن و ڕێژەیەكی زۆری وەبەرهێنانیان هەیە كە شایەنی ئەوەیە ڕەچاو بكرێت بۆ كردنەوەی زیاتر لە دەرەگەیەك بۆ كاڵاكان.
ئاماژەی بەوەکرد" بانكەكانی عێراق و سعودیە بەدوای ئاسانكاری دارایی دەگەڕێن بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵیان كە ئەنجامێكی زۆر گەورەی دەبێت و ئەوەشی وت: قۆناغی داهاتوو پێویستی بە كەرتی تایبەت هەیە كە ڕۆڵی سەرەكی ببینێت،
وتیشی: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەبێتە سەرەتای هاوكارییەكی گەورەی ئابووری نێوان هەردوو وڵات و كۆبوونەوەی دوولایەنە بەردەوام دەبێت بۆ دیدار لەگەڵ وویستەكانمان.