لە پارێزگای سەڵاحەدین ۷ تیرۆریست دەستگیر كران

ئەمنی
  • 24-01-2022, 10:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 


    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی لە پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دوو شەممە لەڕاگەیەندراوێکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە ڕایگەیاند: دوای چڕكردنەوەی هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری و تۆڵەسەندنەوەی  شەهیدە قارەمانەکانمان، هێزەكانی ئاسایشی نیشتیمانی لە پارێزگای سەلاحەدین توانیان 7 تیرۆریست دەستگیر بکەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون.
    وتیشی: تیرۆریستەکان رەوانەی دەزگای یاسایی تایبەتمەند دەكرێن بە مەبەستی ئەنجامدانی رێوشوێنی پێویست.