پارتی: یەكێتی پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبووە و پۆستی سەرۆك كۆمار موڵکی هیچ لایەنێکی دیاری کراو نیە

سیاسی
  • 24-01-2022, 11:30
  • +A -A

    هەولێر_(INA)


    پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە  ڕایگەیاند، كە هیچ كۆدەنگییەك لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار نییە و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پۆستە موڵکی هیچ لایەنێکی دیاری کراو نیە.
    وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە  دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  کەوتووە رایگەیاند:" ئامانجی هەموو كۆبوونەوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنە كوردییەكانی تر ئەوەیە كە بەرنامەیەكی كوردی ئامادە بكەن و بیروڕایەكی هاوبەش بدۆزنەوە"،
    وتیشی: ئامانجی ئێمە پێكهێنانی شاندێكی هاوبەشە لە هەموو حزبە كوردییەكانەوە و وتیشی: نوێنەرانی یەكێتی دەسەڵاتیان نەبوو بڕیار بدەن، وەك ئەوەی بەبێ ئاگاداری ئێمە كشانەوە،
    باسی لەووشکرد: پۆستی سەرۆك كۆمار موڵكی یەك حزب و یەك كەس نییە،پێویستە كاندیدی سەرۆكایەتی پشتگیری هێزە كوردییەكانی هەبێت.
    ڕۆژی یەكشەممەیەكێتی نیشتمانی ڕایگەیاند بەرهەم ساڵح كاندیدە بۆ سەرۆك كۆمار،مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، وتیشی: ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە ئامادەبوونی پاڤڵ تاڵەبانی كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان و پێكهێنانی حكومەت،لە كۆبوونەوەكەدا تاڵەبانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە یەكێتی مافی پۆستی سەرۆك كۆماری هەیە كە مافی ڕەوای كورد و یەكێتییە و جەخت لەسەر ئەو مافانە دەكاتەوە، هەرچەندە لایەنەكانی تر دوور لە تەوافوق كاندیدەكانیان پێشكەش كرد.