شاندی هەڵبژاردەی عێراق داوای دووبارە تاقیكردنەوەكانی كۆرۆنا دەكەن

وەرزش
  • 24-01-2022, 11:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق  ئەمڕۆ دوشەممە، ناڕەزایی پیشاندا بەرامبەر ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیانەی ڕۆژی یەكشەممە بۆ شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەنجامدراون و تێیدا دەركەوتنی ئەنجامێكی تاقیكردنەوەی ئیجابی بۆ یاسر قاسم و مەناف یونس سەلماند، هەروەها بەرێوەبەری كارگێڕی (غەیس موهەنا) هەروەها راهێنەری گۆڵپارێزەكان (ئەحمەد جاسم) و چارەسەركار (یاسین خزەیڕ) و ژمێریاری (مستەفا خالید).
    لە راگەیەندراوەكەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، هاتووە: بەڕێوبەری شاندەكە داوای دووبارە تاقیكردنەوەی ئەو كەسانەی كرد كە تێستیان كردەوە بە ئەرێنی چونكە چەند كاتژمێرێك پێش گەشتكردن بۆ ئێران تاقیكردنەوەی پێكراوە،وتیشی: غەیس موهەنا بەڕێوەبەری تیپی نیشتیمانی تاقیكردنەوەی تایبەتی ئەنجام دا لە ڕێگەی نموونەكانی تاقیكردنەوەی خێرای (ئینتیجین) كە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكە نەرێنی دەركەوت، واتە بە پێچەوانەی ئەوەی كە لە ڕاپۆرتی ئەنجامی تاقیكردنەوەكەدا سەلمێنراوە.