دەستەی دەستپاكی دەستكاریكردن و ساختەكردنی 2 ملیار دینار لەتەندروستی ئەنبار ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 24-01-2022, 09:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    لیژنەی دەستەی دەستپاكی  فیدراڵی ئەمڕۆ دووشەممە، دۆسیەكانی دەستكاریكردن و ساختەكاری لەبەشی تەندروستی پارێزگای ئەنبار ئاشكراكرد كە بووەهۆی دزینی زیاتر لە 2 ملیار دینار،
    دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەستت ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتووە رایگەیاند:" ئەركی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی ئەنبار كە گواسترایەوە بۆ فەرمانگەی تەندروستی و بانكی ڕافیدەین لە پارێزگاكە، لێكۆڵینەوەیان كردووە  و پشنیینیان دەست پێكردووە لە تەندروستی ئەنبار كە  گەندەڵی و بردنی چەكی بانكی وگۆڕینی مامەڵەكان و وساختەكاری و رووشاندن و سڕینەوەی مامەڵەكان لەساڵەكانی (2016-2017).
    وتیشی: تیمەكە  توانی (15)  چەكی بانكی ساختە بگرێت كە سەلمێنرا دەستكاری بكرێن ، ئەمەش ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو بڕە پارەیە زیادكراوە بۆ ئامێرە زەوتكراوەكان كە لە بەڵگەنامەكانی كڕین و گۆڕینەوەدا دانراوە و كۆی ئەو بڕە زیادكراوە و دزیی كردووە لە ئەنجامی شێواندن وهەروەها ئەو بڕە پارەی كەساختەكاری وفێڵ و گۆڕین و سڕینەوەی چەكی بانكی و دزی پَێكراوە (2،009،000،000) دینارە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تۆمارێكی دەستبەسەرداگرتنێكی بنەڕەتی ڕێكخرا و پێشكەش بە دادوەری لێكۆلێنەوەی لێهاتوو كرا، كە بڕیاری دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری حسابەكان و ژمێریاری گۆڕینەوە لە فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار، بە مادەی (316) یاسای سزادان،لەم مانگەدا دەسەڵات دەست بەسەرداگرتنی دەستكاریكردن و ساختەكاری و بەهەدەردانی (5)  ملیار دیناری لەتەندروستی ئەنبار ڕاگەیاند دوای دۆزینەوەی 250 هەزار ناوی دووبارە و ساختەكار لەتاقیكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەدەستدانی (257) هەزار ماددە كە لەدیاریكردنی هەوكردنی ڤایرۆس كۆرۆنا.