سلێمانی - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: ئەمرۆ دوو شەممە شەپۆلێکى لاوازى بەفرو باران خۆرئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بەفربارینێکى کەم دەبێت وە رێژەى داباریینەکە لە پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت ,ئەم شەپۆڵەش تا بەرە بەیانى رۆژى سێ شەممە بەردەوام دەبێت.
سەبارەتت بە پارێزگای سلێمانی كەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە هەو دەبێت.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه