یەكێتی: بەرهەم ساڵح كاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

سیاسی
  • 23-01-2022, 20:05
  • +A -A

    سلێمانی ـ INA


    ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: بڕیاریدا كه‌ پشتگیری ته‌واو بكات بۆ سه‌رخستنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌، كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه‌.
    یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌شاری سلێمانی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە، كە تایبه‌تبوو به‌ تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئیستیحقاقه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
ئاشكراشیكرد: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌قووڵی بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی بۆ خاڵه‌ گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و پۆستی سه‌رۆككۆمار تاوتوێ كرد و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ داكۆكی ته‌واو له‌م ئیستیحقاقه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێت و بپارێزرێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاریدا كه‌ پشتگیری ته‌واو بكات بۆ سه‌رخستنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌، كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه‌.