بهغدا-(INA)
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە،جەختیکردەوە پەرەسەندنی ئەدای دادوەری پرسێکی سەرەکییە لە پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسا.
كازمى له تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)چاودێری کردووە رایگەیاند:"لە ڕۆژی دادوەریدا سڵاو بۆ دادوەران دەنێرین. لەم رۆژەدا بە شانازییەوە دادوەرە شەهیدەكان و قوربانییە گەورەكانیان لەپێناو دادگەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی ڕاستی و شكۆی دەوڵەت، بە بیردەهێنینەوە. پەرەپێدانی ئەدای قەزا هەنگاوێكی گرنگە لەسەر ڕێگای چاكسازی و چەسپاندنی یاسا.